٢٨ ئایار ٢٠٢٠ - ٠٧:٠٣
سەرەخۆشی وەزیری زانست بۆ کۆچی دوایی مامۆستایەکی ناسراوی کورد

وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا بە دەرکردنی پەیامێک بۆ سەرۆکی زانکۆی کوردستان، سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی دوکتۆر مستەفا خۆڕەمدڵ دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دوکتۆر مەنسوور غوڵامی وەزیری زانست لە پەیامێکدا بۆ دوکتۆر ڕەحمەت سادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان، وێڕای دەربڕینی خەم و کەسەری بۆ کۆچی دوایی دوکتۆر مستەفا خوڕەمدڵ توێژەر و مامۆستای خانەنشینی ئەو زانکۆیە، ڕایگەیاند: بە نوێنەرایەتی لە کۆمەڵگای زانستی و زانکۆیی وڵات، ئەو هەواڵە دڵتەزێنە بە بەڕیزتان، هاوکارنی بەڕێز و بنەماڵەی ئەو خوالێخۆشبووە سەرەخۆشی دەڵێم و داوا لە خودای مەزن دەکەم، لێبوردن و دڵەڤانیی خۆی ئاراستەی ئەو کەسایەتییە بکات.

وەزیری زانست هەروەها سەرەخۆشی و هیوای سووکنایی خۆی ئاراستەی بەجێ ماوانی ئەو خوالێخۆشبووە کردووە.

دوکتۆر مستەفا خوڕەم‌دڵ توێژەری لێهاتووی کورد و شرۆڤەکاری ناسراوەی قورئان رۆژی هەینی ڕابردوو لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لە بەڕێزیان نزیکەی سەد هەزار نووسراوە و وەرگێڕان لە بوارەکانی ڕاڤەی قورئان، فێقه، کەلام، ئەدەبی عەرەبی، فارسی و کوردی و ... بە یادگار ماوە.