بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دکتۆر کیانووش جەهانپوور بە وتنی ئەوەی کە لە دوێنێ ٦ ی جۆزەردان تا ئەمڕۆ بە پێی بەڵگەکان، ٢٠٨٠ کەس تووشی نەخۆشی کۆرۆنا هاتوون، وتی: لە نێو تووشبووانی نوێ، ٤١٢ کەس خەوێندراون و یەک هەزار و ٦٦٨ کەسیان لە ماڵەوە قەرەنتینە کراون.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە گشتی ژمارەی تووشبووان بە کۆڤێد گەیشتووەتە ١٤١ هەزار و ٥٩٢ کەس، وتی: بەداخەوە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ٥٦ نەخۆشی تووشبوو بە کۆرۆنا گیانی خۆیان لەدەست داوە.
جەهانپوور بە وتنی ئەوەی کە بە گشتی لە ئێران ٧ هەزار و ٥٦٤ کەس گیانیان لەدەست داوە زیادی کرد: بەختەوەرانە تا ئێستا ١١١ هەزار و ١٧٦ تووشبوونی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.