٢٧ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٤٣
دەوڵەت و مەجلیس بە پێی یاسای بنەڕەتی هاوکاری دەکەن

حەسەن ڕۆحانی لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی خولی نوێی مەجلیس وتی: دەوڵەت و مەجلیس بە پێی یاسای بنەڕەتی هاوکاریان دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  سەرۆک کۆمار لە ڕێوڕەسمی دەسبەکار کردنی خولی نوێی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لێدوانێکی دا و تێیدا پیرۆزبایی لە نوێنەرانی نوێی خەڵک کرد و بەخێرهاتنیانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆیان کرد و وتی کە مەجلیس لە هەموو وڵاتانی جیهان نمانەی دیمۆکراسیە و لە ئێرانیشدا ١١٤ ساڵ پێش مەجلیسی شوورای نەتەوەیی دەستی بەکار کرد.

حەسەن ڕۆحانی لە لێدوانەکەیدا وتی: بنەمای کاری ئێمە هاوکاری لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتییە و یەک بە یەکی نوێنەرەکان بە پێی یاسای بنەرەتی لە بەرانبەر گەلی ئێران بەرپرسن.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لەسەر ئەوە کرد کە هەموو هەوڵەکان ئەبێ لە بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئاسایشی گشتی بێت نەک لایەنێکی تایبەت.

سەرۆک کۆمار درێژەی دا: ئەرکی دەوڵەت پێشکەش کردنی گەڵاڵەی باش و ئەرکی مەجلیسیش لێکداونەوی باشی گەڵاڵەکە بۆ بەڕێوە بردنە و هیوادارین کە دەوڵەت و مەجلیس هاوکاری باشیان لە ئو بوارەوە هەبێت.