٢٣ ئایار ٢٠٢٠ - ١١:١٠
زایۆنییەکانی گەورەترین پێشێل کارانی مافی مرۆڤن

وەزیری دەەوەی ئێران وتی: ئیسرائیل گەورەترین پێشێل کاری مافی مرۆڤ و تەنیا وڵاتێکە کە خاوەن چەکی ناڤۆکیە لە ناوچەکە و جیدیترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژامری کوسیی خۆی لە تویتەر بە بڵاو کردنەوەی دەقێک بە زمانی عەرەبی، ڕۆژی قودسی، ڕۆژی زیندوو بوونەوەی مافی فەلەستینییەکان وەسف کرد و نووسی: ئیسرائیل گەورەترین پێشێل کاری مافی مرۆڤ و تەنیا وڵاتێکە لە ناوچەکە کە چەکی ناڤۆکی هەیە و جیدیترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

ناوبراو زیادی کرد: پیلانی ڕێککەوتنی سەدە سەلمادنی کە واشنتۆن هاوبەشی دەستێوەردانە و هیچ هیوایەکی پێ نییە. گشت پرسی ڕێگاچارەیە.