بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دکتۆر ئالۆن مایر، لێکۆڵەری پرسی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە وتارێکدا سەبارەت بە هەڵوێستی ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە پرسی ناوخۆیی و دەرەکی تورکیا نووسی: ئەردۆغان کۆمەڵگای سەدا ١٥ ی کوردەکان لە تورکیا وەکوو هەڕەشەیەکی سیاسی چاو لێدەکات کە بەدوای پێکهێنانی نیشتمانێکی سەربەخۆن.
ناوبراو لە ئەو وتارەدا کە لە گۆڤاری ئەی پی ئێن بڵاو بووەتەوە زیادی کرد: ئەردۆغان پێی وایە دەتوانێت بە کوشتنی تەنانەت دوایین کەسی پەکەکە، ئەو گرووپە بەتواوەتی لەناو ببات بەڵام پەکەکە دەیان ساڵ پێش لە ئەردۆغان پێک هاتووە و دەیان ساڵ دوای کۆتایی هێنانی سەرۆک کۆماری ئەردۆغانیش هەر چاڵاکیی دەبێت.
دکتۆر بن مایر باشترین ڕێگا دەست پێکردنەوەی دانوستانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە وەسف دەکات و داوای لە وڵاتانی ڕۆژاواییش کردووە کە لەسەر دەست پێکردنەوەی دانوستانی ئەردۆغان لەگەڵ پەکەکە جەخت بکەن و کۆتایی بهێنن بە پێکدادانی خوێناوی ٥٠ ساڵەی نێوان کوردەکان و ئەنقەرە.