٢١ ئایار ٢٠٢٠ - ١١:٣٩
داخوازیی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامی

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بەرەی بەرخۆدان بەردەوامە لەسەر بەڵێنەکەی خۆی بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەم لێکراوی فەلەستین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کەمێک پێش ئێستا سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس وتەیەکی پێشکەش کرد.

 نەسروڵڵا ڕایگەیاند: سەرجەم پیلانەکان بۆ لاواز کردنی ئێمە و دروست کردنی دووبەرەکی لە نێوانماندا بە گوێرەی پێوەری تایفی و مەزەبی ، ڕەگەزی و سیاسی شکستی هێناوە.

زیادیشی کرد: یەکگرتوویی ئەمڕۆی ئێمە نیشان دەدات کە هەموو هەوڵەکان و پیلانەکان بۆ پەراوێزخستنی فەلەستین شکستی هێناوە و ئێمە بە خوێنی خۆمان لە بەرەکانی شەڕدا ئامادە دەبین. ئێمە چرکەیەک بۆ تێوەگلان لە هەڕەشەکان گومانمان نییە.

جەختیشی کرد کە ڕۆژی قودس نیشانەی پابەندی ئێران  لە پرسی فەلەستینە و جەهاد بۆ ئارمانجی فەلەستین.

داواشی لە سەرجەم ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامی کرد ڕۆژی قودس بە شێوازی جۆراوجۆر و لە ئاستی فەرهەنگی، سیاسی و میدیایی  ئەم ڕۆژە بەرز ڕاگرن.