بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کیانووش جەهانپوور رایگەیاند کە لە 24 کاتژمیری ڕابردوودا 64 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.
لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ 126 هەزار و 949 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا هاتوون و لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
لە ئێستادا 98808 کەسیش چاک بوونەتەوە و لە نەخۆشخانە ڕزگاریان بووە.
هەروەها تا ئێستا 7183 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە