١٦ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:٣١
ئێران لووتکەی سەرەکی کۆرۆنای تێپەڕاندووە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: نابێت ئیزن بدەین هەلێک دروست بێت کە خەڵک هەست بکەن بە تواوەتی لە قۆناغی مەترسیداری کۆرۆنا تێپەڕیوین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە ئێمە لە دۆخێکداین کە نابێت ئیزن بدەین دڵەڕاوکێ و ناهومێدی بە سەر کۆمەڵگا زاڵ ببێت و نابێت ئیزن بدەین هەلێک دروست بێت کە خەڵک هەست بکەن بە تواوەتی لە قۆناغی مەترسیداری کۆرۆنا تێپەڕیوین وتی: داوا لە بەرپرسانی پزیشکی و بەرپرسانی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکەم کە بۆ خەڵک شرۆڤەی بکەن کە قۆناغی ئەستەم و سەخڵەتی کۆرۆنا هێشتا کۆتایی نەهاتووە و هەروا لەگەڵ ئەو ڤایرۆسی مەترسیدارە بەرەوڕووین بەڵام دۆخی ئەمڕۆ لە هی دوێنێ باشترە.

سەرۆک کۆمار زیادی کرد: دۆخی دوێنێ مەبەست مانگی ڕەشەممە و سەرەتاکانی هاتنی کۆرۆنا و کەم ئەزموونی هەموومان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسەیە.

نابراو ڕاشیگەیاند: بارەگا ئایینییەکان بەتایبەتی بارەگای ئیمام ڕەزا و حەزرەتی مەعسوومە و شاچراغ و ... دوای مانگی ڕەمەزان لە چوارچێوەی بەرنامە دیاری کراوەکان دەکرێنەوە.

وتیشی: نوێژی جێژنی ڕەمەزان لە مزگەوتەکان بەڕێوە دەچێت و خەڵک دەتوانن بە لەبەرچاو گرتنی پرۆتۆکۆلەکان نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان بخوێنن.