١٤ ئایار ٢٠٢٠ - ١١:٥٩
ئەمریکا بۆ بەرەنگاریی تیرۆریز نەچووەتە سووریا/ واشنتۆن ئیشی بە ڕووسیایە

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا لە لێدوانێکدا ڕاسپاردەی سەرەکی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعشی ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا لە ڤیدئۆ کونفڕانسێکدا بە میوانداری ڕێکخراوی هادسۆن، وتی: ئامادەبوونی سەربازیمان لە سووریا ئەگەرچی کەم، بەڵام زۆر گرینگ بوو. هەر بۆیە داوا لە کۆنگریسی، خەڵکی ئەمریکا و سەرۆک کۆمار ترامپ دەکەین کە هێزەکان لە سووریا، ئەفغانستان و شوێنەکانی دیکە بێڵێتەوە.

جێفری لە درێژەدا وێرای دووپات‌کردنەوەی ڕوانگەی مانگی مارچی سەبارەت بە پرسی سووریا و ئاستەنگانەوەی ئەمریکا بۆ هێزەکانی دەوڵەتی سووریا، هەڵیکوتایە سەر ئامادەبوونی هێزەکانی ڕووسیا لەو وڵاتە، ئاشکرای کرد: ئەگەرچی سەربازانی ڕووسیا لە شەڕ دژی تیرۆریزمدا سەرکەوتوو بوونە، بەڵام ئەرکی ئێمە ئاستەنگ‌نانەوە و لە زەلکاوچەقاندنی ڕووسیایە نەک شەڕ دژی تیرۆریزم.