بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید حەسەن نەسروڵڵا ئێوارەی ئەمڕۆ لە ساڵڕۆژی شەهادەتی سەید مستەفا بەدرەدین، فەرماندەی باڵای حزبوڵڵا وتی: سەید بەدرەدین بەردەوام لە سووریا هاوشانی سەردار سلێمانی جەهادی کردووە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا زیادی کرد: لە ساڵی 2011 بە مەبەستێکی مەترسیدار کەڵکی ئاوەژۆ لە بەهاری عەرەبی وەرگیرا و پیلان و پڕۆژەیەکی ئەمریکایی- ئیسرائیلی –سعوودی بە هاوڕێی تورکیا و قەتەر و وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپایی داڕێژرا بۆ دەستداگرتن بە سەر سووریا.
وتیشی: ئەوانە کێشەیان بەشار ئەسەد یان کەسێکی دیاری کراو نەبوو بەڵکوو دەبوایە هەڵوێستی بگۆڕدرایە و لە ژێر هەیمەنەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بوایە جگە لەوە هەڕەشەی لەسەر بوو.
نەسروڵڵا ڕایگەیاند: هەژمونی شەڕی هەمە لایەنە لە سووریا ئاشکرا بوو و خواستی ئەوان ئەمە بوو کە لە ژێرهەیمەنەی ئەمریکادا بن و لە گەڵ ئیسرائیل دا ڕێککەوتن بکات و دەست لە فەلەستین و قودس هەڵبگرێت و ڕێبەرایەتی نوێ سووریا دەست لە بەرزاییەکانی گوڵان هەڵگرێت و نەوتەکەی لە دەستەوە بێت و ئەگەر وا نەکەن گرووپە تەکفیرییەکان لەوێ حوکم بکەن.
ئەمینداری حزبوڵڵا ئەوەشی وت کە ئێران، حزبوڵڵا و گرووپەکانی بەرخۆدان لە گەڵ سوپای سووریا و گەلی ئەو وڵاتەدا شەڕ دەکەن. ئێران هەڵوێستی ئەوەیە کە سووریا نەڕووخێت و هیچ تەماحێکی بە ئەو وڵاتە نییە و نایەوێت هەژموونی خۆی بسەپێنێت و هەوڵ دەدات بۆ پاراستنی یەکپارچەیی و یەکگرتوویی لە سووریا و ئەوەی کە وەک قەڵایەک خۆڕاگر بێت لە بەرانبەر هەیمەنەی ئەمریکا و ئیسرائیل.
وتیشی:زایۆنییەکان وەک هەڕەشەیەک دەڕوانێتە بوونی ئێران و گرووپەکانی بەرخۆدان لە سووریا. ئەوان بە گەمژەیی تەواو قسەی دەرکردنی ئێران لە سووریا دەکەن. لە حاڵێکدا کە ئێران ئامادەبوونی سەربازی لە سووریا نییە و تەنیا ڕاوێژکارە. بۆ ماوەی دوو سێ مانگ بە شێوەی کاتی هێز هاتە حەلەب و جگە لەوە ئێران لە سووریا هێزی نییە.
ئەوەشی وت کە کاتێک باس لە کەم کردنەوەی هێزەکانی ئێران لە سووریا دەکرێت ئەمە لە بەر دەستکەوتی ئیسرائیل نییە بەڵکوو نیشانەی سەرکەوتنی سووریا و بەرەی بەرخۆدانە لەم شەڕەدا. هۆکارێکی دیکەشی کۆرۆنایە کە کاریگەریی لە سەر هەموو شتێک بووە.
جەختیشی کرد: بە هەموو لوبنانییەکان دەڵێم کە ئەوە خەیاڵ و وەهمە و سووریا ناڕووخێت و لوبنان دەبێ بیر لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سووریا بکاتەوە.