١٢ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:٢٥
مەجلیسی ئێران دوو پڕۆژە یاسای دژی ئیسڕائیل پەسەند کرد

نوێنەرانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی دوو پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی هەڵمەتە دژبەرانەکانی ڕژیمی زایۆنی لە دژی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی پەسند کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە دانیشتنی کراوەی ئەوڕۆی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، دوو پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی هەڵمەتە دژبەرانەکانی ڕژیمی زایۆنی لە دژی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی پەسند کرا.

پاش ئەو بڕیارە بە کۆمەڵەی نوێنەرانی مەجلیس، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیس داوای لە کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەکی کرد کە لە خێراترین کاتی مومکیندا ئەو پلانە لێکدەنەوە تا بۆ دانیشتنی حەوتەی داهاتووی مەجلیس ئامادە بکرێت.