٩ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:٣٩
ئێران هێرشی سایبری کردووەتە سەر دامەزراوە ئاوییەکانی ئیسرائیل

مێدیایەکی ئەمریکی بە بێ ئاشکرا کردنی بەڵگە، پاگەندەی کردووە کە ئێران لە هێرشی سایبری بۆ سەر دامەزراوە ئاوییەکانی ئیسرائیل دەست هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فاکس نیوز پاگەندەی کردووە کە ئێران لە هێرشی سایبری مانگی ئاپی ئەمساڵ بۆ سەر دامەزراوە ئاوییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستی هەبووە و ئەو کارەی بە دزە لە نێو سیستەمەکانی ئەمریکا ئەنجام داوە.

شیاوی باسە کە ئیدارەی سایبری نەتەوەیی ڕژێمی زایۆنی و بەرپرسانی کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی ئەو ڕژێمە پێشتر لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا پاگەندەیان کردبوو کە لە نێوان ڕۆژانی ٢٤ تا ٢٥ ی ئاپ هێرشە سایبری ناسەرکەوتوو کراوەتە سەر دامەزراوە ئاوییەکانی ئەو وڵاتە.

سەرەڕای ئەوەی کە دانە پاڵی ئەو دەستە تۆمەتانە دژی ئێران هەر لە مێژەوە هەیە، ئەم جارە تێلاڤیڤ یان واشنتۆن هێشتا بە پاگەندەکانی فاکس نیوز کاردانەوەیان نیشان نەداوە و ئەوەیان پشت­ڕاست نەکردووەتەوە.

پاگەندەی فاکس نیوز لە حاڵێکدا دایتە ئاراوە کە ڕۆژی پێنجشەممە، نەفتالی بنت وەزیری شەڕی ئیسرائیل پاگەندەی کرد هێرشەکان دژی سووریا مادامێک کە ئێران ئەو وڵاتە بە جێ نەهێڵێت درێژەی دەبێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێران چەندین جار جەختی کردووە هەبوونی لە سووریا لەسەر داوای دەوڵەتی ڕەوای دیمەشق و بۆ پێدانی ڕاوێژە.