٦ ئایار ٢٠٢٠ - ١١:٥٧
ئەمریکا بەڵگەیەک سەبارەت بە سەرچاوەی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوا لە چین دەکات کە سەبارت بە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوون کردنەوە بکات و وتی کە ئەمریکا بە زوویی ڕاپۆرتێک لەو بارەوە بڵاو دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ڕۆیتێرز، سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوا لە چین دەکات سەبارەت بە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوون کردنەوە بکات.

دۆناڵد ترامپ هەروەها زیادی کرد کە ئەمریکا بە زوویی ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەل سەبارەت بە سەرچاوەی ئەو ڤایرۆسە بڵاو دەکاتەوە.

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش پێش لە ئەوە پاگەندەی کردبوو کە بەڵگەی پێوسیتمان هەیە کە بیسەلمێنین کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی چینی هاتووەتە دەرەوە.

پەمپێئۆ لە هەمان کاتیشدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دامودەزگا هەواڵدەرییەکانی ئەمریکا لە سەر سروشت یبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕەت نەکردووەتەوە.

کۆرۆنا تا ئێستا نزیک بە ٧٠ هەزار قوربانیی لە ئەمریکا هەبووە و ڕەوتی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە. هەر بەو بۆنەوە ناوبراو بە تۆمەتبار کردنی چین بە شاردنەوەی سەرچاوەی دروست بوونی کۆڤێد ١٩، تێدەکۆشێت کەموکۆڕیی بەڕێوەبەرایەتی خۆی لە ئەو قەیرانە دوور بخاتەوە.

342/