٤ ئایار ٢٠٢٠ - ١١:٥٤
مەرگی شاخەوانێکی کرماشانی لە بەرزاییەکانی سونقوڕ

فەرماندەی ئینتزامی سونقوڕی کرماشان ڕایگەیاند: کەژەوانێکی خەڵکی سونقوڕ لە کاتی چوونە سەرەوە بە سەر لووتکەی یەکێک لە کێوەکانی ئەو شارە دادەکەوێت و گیانی خۆی لەدەست دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرهەنگ غەزبان ئەحمەدی فەرد ڕایگەیاند: پاش ڕاگەیاندن بە ناوەندی ١١٠ ی پۆلیس کە هاووڵاتیەک لە بەرزاییەکانی سونقوڕ داکەوتووە، هێزی پۆلیس و فریاکەوتن خێرا خۆیان گەیاندە شوێنەکە.

فەرماندەی ئینتزامی سونقوڕ درێژەی دا: لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوت پیاوێکی نزیک ٤٨ ساڵان کە دانیشتووی کرماشان بووە بۆ گەشت کردن دەچێتە بەرزاییەکانی سونقوڕ بەڵام لە کاتی چوونە سەرەوەدا دەکەوێتە خوارەوە.

سەرهەنگ ئەحمەدی فەرد وتیشی: ئەو کەسە پاش گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی سونقوڕ بە هۆی برینی قووڵەوە گیانی لەدەست دا.

فەرماندەی ئینتزامی سونقوڕ وتیشی: تەرمی ئەو کەسە بۆ ئەنجامی لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕادەستی پزیشکی داد کراوە.