٣ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:٤٠
ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە سوپای ئەمریکا ٧١٠٠ کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماری وردی تووشبووان بو کۆرۆنا لە نێو سوپا و هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەی حەوت هەزار و ١٤٥ کەس ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە سپۆتینک، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە نێو هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە حەوت هەزار و سەد کەس تێپەڕی.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، پێنتاگۆن ژمارەی وردی تووشبووان بە کۆرۆنا لە سوپای ئەمریکای حەوت هەزار و ١٤٥ کەس ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە نێو سەربازانی ئەو وڵاتە هەر ئەو ٢٧ کەسەن و زیادی نەکردووە.

342/