بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کیانووش جەهانپوور رایگەیاند کە لە 24 کاتژمیری ڕابردوودا تا ئێستا 802 کەس لە ئێران بە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرچوونە و 65 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ 96448 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا هاتوون.
لە ئێستادا 77350 کەسیش چاک بوونەتەوە و لە نەخۆشخانە ڕزگاریان بووە.
هەروەها تا ئێستا 6156 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.
342/