بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئیرەج حەریرچی جێگری گشتیی وەزارەتی تەندروستی ئێران، بە ئاماژە بە بنەمای دابەشکاریی دۆخی پەرەسەندنی کۆرۆنا بە پێی شارەکان، وتی: لە لێکدانەوەی دوو حەوتەی ڕابردوو دەرکەوت کە ١١٦ شاری وڵات لە دۆخی سپیدان.
وتیشی: رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە دانیشتنی بنکەی کۆرۆنا پێشنیارگەلێک لەبارەی کرانەوەی ناوەندە مەزهەبی، فەرهەنگی و وەرزشییەکانی ئەو شارانە ئاراستە دەکرێت؛ هەڵبەت ئەو شارانە بە شێوەی ئەکتیڤ هەر ٥ رۆژ جارێک لەبابەتی لە دۆخی سپیدا مانەوەیان لێک دەدرێنەوە.
342/