بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە زانکۆی تەکنۆلۆژیا و داڕێژەری سەنگاپوور، لێکۆڵەرانی زانکۆی تەکنۆلۆژیا و داڕێژەری سەنگاپوور لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بە کەلکوەرگرتن لە هۆشی دەستکرد زانیارییەکانی پێوەندیدار بە پەتای کۆڤێد ١٩ لە سەرتاسەری جیهانیان شی کردەوە و ئەگەری کۆتایی هاتنی بڵاو بوونەوەی کۆڤێد ١٩ یان لە وڵاتانی جیاوازی جیهان پێش بینی کرد.
بە پێی هزانیارییەکان لە ٢٨ ی ئاپ واتا دوێنێ لە ئەو لێکۆینەوە، پێش بینی دەکرێت تا ١٧ ی مەی واتا ٢٨ ی گوڵانی ٢٠٢٠ ی زایینی سەدا ٩٧ ی پەتای کۆڤێد ١٩ لە ئێران کۆتایی بێت. هەروەها تا نزیک ٢٨ی سێپتامبەر واتا ٧ ی ڕەزبەری ئەمساڵی زایینی بڵاو بوونەوەی ئەونەخۆشییە سەداسەد کۆتایی دێت.
هەروەها ئەو ماڵپەڕە پێش بینی دەکات تا ٣٠ ی مەی واتا ١٠ ی جپزەردان سەدا ٩٧ ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان کۆتایی بێت. بە پێی ئەو پێش بینییە ئەو پاندمییە لە یەکی دیسامبەر واتا ١١ی سەرماوەز لە سەرتاسەری جیهان سەداسەد کۆتایی بێت.
342/