بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - تاها ئەمین، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وتی: مەستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق لە داهاتوویەکی نزیک دەچێتە هەرێمی کوردستان تا پێکهاتەی دەوڵەتەکەی خۆی و هەروەها ناوە پێشنیارییەکان بۆ وەزارەتخانەکان لێک بداتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە بە وتنی ئەوەی کە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە دەوڵەتی کازمی دەنگی متمانە دەدات، سەبارەت بە بەشی گرووپە عێراقییەکان لە وەرگرتنی وەزارەتخانەکان وتی: لە دەوڵەتی نوێ ٢٢ وەزارەتخانە هەیە کە ١١ وەزارتخانە دەدرێتە شیعەکان و شەشیان دەدرێتە سوننە و پێنجیان دەدرێتە کوردەکان و کازمی بۆ هەر پۆستێک سێ کەس دەناسێنێت.
لە هەمان پێوەندیدا ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وێڕای ئاماژە بە سەردانی کازمی بۆ هەرێم ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی ئەرێنی و قووڵ لە نێوان کازمی و رێبەرانی کورد هەیە و دوو لایەنەکە لە ئەو ڕێککەوتنە پێشوازی دەکەن.
...............
340