بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ئەمینی ئەندامی کۆگی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات شەوی هەینی هاوکات لە گەڵ شەوی یەکەمی مانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پاش تێپەڕاندنی ماوەیەکی درێژی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی شەهید بەهەشتی قوم کۆچی دوایی کرد.
ئایەتوڵڵا ئەمینی نوێنەری خەڵکی تاران لە مەجلیسی خوبرەگان و جێگری سەرۆکی پێشووی ئەو مەجلیسە و لە مامۆستایانی باڵای حەوزەی علیەی قوم بوو.
تەرمی خوالێخۆشبوو ئایەتوڵڵا ئەمینی بە پێی قسەی کوڕەکەیان ئەمڕۆ شەممە لە مەزارگەی پاکی حەزرەتی فاتمەی مەعسوومە(س.خ) بە خاک دەسپێردرێت. ئەو ڕێوڕەسمە بە هۆی نەخۆشی کۆرۆنا بە شێوەی گشتی بەڕێوە ناچێت.
.............
340