٢٣ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٩:٠٥
دیارنییه کەی کۆرۆنا تەواو دەبێت

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە کردنەوەی کار و ئیشەکان لە ئێران زەرووری بوو، وتی: نەتەوەی ئێمە یەکپارچەیی خۆیی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن رۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوی لێژنەی دەوڵەت وتی: ئێمە لە سەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەم لە باری جیهازاتی پزیشکی وەکوو ماسک، مادەی پاکژی، ئامێری هەناسە و جلوبەرگی تایبەت و هەم لە باری ئەزموونی پزیشک و پەرەستارەکان کیشەکام هەبوو، بەڵام ئێستا هیچ یەکە لە ئەو کێشەگەلە نەماوە و چرەسەر بوون.

ڕۆحانی درێژەی دا: لە ڕۆژانی جێژن خەڵک خۆیان پاراستن و نەتەوەی ئێمە یەکپارچەیی خۆیی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نیشان دا. ئەبێ ئەو رەوتی درێژە بدەین، کردنەوەی کار و ئیشەکان بە شێوەی وردە وردە زەرووری بوو.

ڕۆحانی وتیشی: ئێستا هەر لە دۆخی کۆرۆناین و تا بە ئەمڕۆ هیچ بیرمەند، ناوەندێکی دەرمانی و تەندروستی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی نەیتوانیوە پێش بینی بکات کە مرۆڤ کەی لە کۆرۆنا ڕزگاری دەبێت. ئەو ڤایرۆسە نەناسراوە و مرۆڤ نایناسێت.

سەرۆک کۆمار وتی: هێشتا بە دوای گۆڕین و دەست پێڕاگیشتن بە بڕیاری ڕوونین چونکوو ئەگەری هەیە ئەو نەخۆشییە یەک مانگ، دوو مانگ و تا کۆتایی ساڵ بێت و بۆ ئێمە ڕوون نییە، تا ئەو کاتەی کە دەرمانێک بۆ ئەو نەخۆشییە نەدۆزرێتەوە ئەم دۆخە هەر درێژەی هەیە. کەواتە تا مانگەکانی داهاتوو و روون بوونەوەی پرسەکە، ژیانی ئێمە ئەبێ ژیان لە کەشی کۆرۆنایی بێت و هەر خۆمان بپارێزین. ئەبێ بە بپێی یاسا تەندروستییەکان بچینە پێشەوە.

...........
340