بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کازم فەرتووسی وتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق سەبارەت بە هەر جۆرە هەڵمەتێکی دژی حەشدی شەعبی هوشداری دایە ئەمریکا و ڕایگەیاند: ئەگەر واشنتۆن دژی کەسایەتیگەلی حەشدی شەعبی بجوڵێتەوە، بەرەوڕووی کاردانەوەی توند ئێمە دەبێت.
ڕاشیگەیاند: پڕۆژەگەلی ئەمریکا بۆ پیلان دژی عێراق لە ئەنجامی بوونی هوشیاری بە کۆمەڵ و گرووپگەلی بەرخۆدان و ئامادەبوونی بەهێزی مەرجەعی باڵای ئایینی لە مەیداندا شکستیان هێناوە.
.............
340