بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ "نیکۆلاس مادۆرۆ" سەرۆک کۆماری ڤێنێزۆئێلا، ئیمپریالیزمی ئەمریکی بە ڤایرۆسێکی تۆقێنەتر لە کۆرۆنا بۆ کۆمەڵگای مرۆیی زانی و وتی: زێدەخوازی و زەختی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بەردەوام گەلانی سەربەخۆ و ئازادیخوازی وەک ئێران و ڤێنێزۆئێلایان خستۆتە ژێر گوشار.
سەرۆک کۆمار وێرای داکۆکی لە هاوڕیزی و گەشەی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و ڤێنێزۆئێلا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی دەستدرێژکاری ئەمریکی، جەختی کرد: ئێران ئامادەی ئەزموونەکانی خۆی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاراستەی وڵاتی ڤێنێزۆئێلا بکات.
ڕۆحانی هەروەها هەنگاوە هەڵگیراوەکانی لە دانیشتنی ئۆپێک پلاسی ئیجابی هەڵسەنگاند و بیری هێنایەوە کە سەرەڕای نایاسایی بوونی گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ڕەوتی بەرهەم هێنانی نەوتی وڵاتانی ئێران و ڤێنێزۆئێلا، دەبێ هاوکارییەکان بۆ کەم کردنەوەی بەرهەمی نەوتی و گەڕاندنەوەی نرخەکان بۆ ئاستی گونجاوی بەردەوام بێت.
لەو پەیوەندییەدا، نیکۆلاس مادۆرۆش هاوڕیزیی دەوڵەت و گەلی ئێران لە گەڵ دەوڵەت و گەلی ڤێنێزۆئێلای نرخاند و ڕایگەیاند: ئێران و ڤێنێزۆئێلا، بەردەوام لە بەرەی بەرەنگاربوونەوەی ئیمپریالیزمدا هاوڕیز و هاوسەنگەرن.
............
340