٨ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٩:٢٥
کوژرانی دوو هێزی پێشمەرگە لە پەلاماری داعش بۆ سەر گەرمیان

دوای پەلاماری داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە کوڵەجۆی سەر بە شارەدێی کۆکس لە گەرمیان، دوو هێزی پێشمەرگە گیانی خۆیان لە دەست دا و پێشمەرگەیەکیش بریندار بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە پەلاماری تیرۆریستانی داعش لە گوندی کوڵەجۆی سەر بە شارەدێی کۆکس لە گەرمیان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە، دوو پێشمەرگەی لیوای پێنجی شارەزوور کوژران و پێشمەرگەیەکیش برینداربوو.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، تیرۆریستانی داعش سەرەتا بە چەکی هاوەن پەلاماری هێزی پێشمەرگەیان داوە و دواتر بە چەکی (BKC) تەقەیەان کردووە، دوای وەڵامدانەوەی هێزی پێشمەرگە، تیرۆریستان پاشەکشەیان کردووە.

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە سوپای عیراق بە هاوەن بۆردومانی شوێنی پەلاماردانی داعشەکانی کردووە.

.............
340