بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە ساڵرۆژی ژینۆسایدکردنی کوردانی فه‌یلی لە لایەن ڕژیمی بەعس، بە دەرکردنی پەیامێک خوازیاری ڕاپەراندنی ئه‌رکی یاسایی و ئه‌خلاقیی حکومه‌تی عێراق هەمبەر بەو پێکهاتە لە کۆمەڵگای کورد بوو.
بارزانی لەو پەیامەدا بە ئاماژە بە ژینۆساید و تاوانی ڕاگواستن و بێسه‌روشوێنکردنی کوردانی فه‌یلی وەک یه‌کێکی دیکه له زنجیره‌ی تاوانه‌کانی ڕژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد، ڕایگەیاند: ڕاگواستن و ده‌رکردنی سه‌تان هه‌زار کوردی فه‌یلی و بێسه‌روشوێنکردنی ده‌یان هه‌زاری دیکه‌یان، ده‌ستبه‌رسه‌رداگرتنی موڵک و ماڵ و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌یان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کوردن و پشتگیری‌یان له شۆڕش و مافه‌کانی گه‌له‌که‌یان کردووه، به هه‌موو مانایه‌کی وشه ژینۆسایدێک بوو به‌رامبه‌ر به کوردانی فه‌یلی ئه‌نجام درا.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە درێەدا بە ژینۆساید ناسرانی ئەو تاوانەی بەعس هەمبەر بە کوردانی فەیلی له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقی بیرهێنایەوە و جەختیشی کرد: داوا له حکوومه‌تی عێراق ده‌که‌ین قه‌ره‌بووی کوردانی فه‌یلی بکاته‌وه و ئه‌رکی یاسایی و ئه‌خلاقیی خۆی به‌جێ بگه‌یێنێت و هه‌روه‌ها کێشه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه و ملک و ماڵه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکات.
...........
340