٣٠ ئازار ٢٠٢٠ - ٠٨:٠٦
سومریه نیووز: ئەمریکا بنکەی "K۱"ی لە کەرکووک چۆڵ کرد

کەناڵێکی عەرەبی زمان ڕایگەیاند کە تیرۆریستانی ئەمریکی بنکەی سەربازیی "K۱"ی لە کەرکووک ڕادەستی هێزەکانی عێراقی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - تیرۆریستانی ئەمریکی بنکەی سەربازیی "K۱"ی لە کەرکووک ڕادەستی هێزەکانی عێراقی کرد.

بە پێی ئەو هەواڵە، بەرپرسانی عێراقی هێشتا لەوبارەیەوە هیچ لێدوانێکیان دەرنەبڕیوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لەم دواییەدا هەندێک لە بنکەکانی ڕادەستی سوپای عێراق کردووە؛ هەنگاوێک کە کارناسانی عێراقی وەک جموجۆڵێکی تاکتیکی بۆ داڕشتنی پیلانێکی نوێ لێکیان داوەتەوە.

..........
340