٢٢ ئازار ٢٠٢٠ - ١١:٥٧
دزێوترین دوژمنی ئێران کێیە/ ئەمریکا تۆمەتبارە بە دروست کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی جەژنی مەبعەسی پێغەمبەر لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران وتەیەکیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە ۳ ی خاکەلێوە بە بۆنە جەژنی مەبعەس لە ڕێگای وتەدانێکی ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆن قسەی لە گەڵ خەڵک کرد.

ڕێبەری لەو وتەدانەدا بە پیرۆزبایی کردنی مەبعەسی پێغەمبەر و نەورۆز وتیان هەموو ساڵێک سەرەتای ساڵمان لە خزمەت بارەگای ئیمام ڕەزا جەژن گرتووە بەڵام ئەمساڵ لە بەر ڕێنماییە تەندروستییەکان وا باشتر بوو کە حەرەمەکان دابخرێن .

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ دزێوترین دوژمنی ئێمە ئەمریکایە , هەڵبەت دوژمنمان زۆرە بەڵام بەرپرسانی ئەمریکایی درۆزن, بی ئابڕوو و لاتن و زاڵم و تیرۆریستیشن و ئەمڕۆ لە بەرانبەر ئێمەدان.

ڕاشیگەیاند کە دەبێ لە بەرانبەر ئەم دوژمنەدا خۆڕاگر بین و پێوشوێنی ئامانجەکانی خۆمان بگرین و خۆمان بەهێز بکەینەوە و پشت بە هزر و توانایی گەنحانی ناوخۆ ببەستین.

ئایەتوڵا خامنەیی وتیان: ئەمڕۆ لە گەڵ نەخۆشیەکی هەمەگیر و جیهانی بەرەو ڕووین , ئەم ڤایرۆسە کار دەکات و خۆف و دڵەڕاوکێی لە گەڵە و کێشەی ئابرووی دروست دەکات و دەبێ سەبوور بین و کاری عاقڵانەی پێویستە.

سەبارەت بەوەی کە ئەمریکاییەکان دەڵێن ئامادەن یارمەتی پزیشکی و دەرمانی بدەنە ئێران ڕێبەری وتیان: ئەمە قسەیەکی سەرسووڕهێنەرە ئەوان خۆیا کەمی دەوا و دەرمانیان هەیە و  خۆیان تۆمەتبارن بەوەی کە ئەو ڤایرۆسەیان دروست کردووە کەوا بێت هیچ متمانەیەک بە ئەوان و دەرمانیان نییە.

............
340