١٤ ئازار ٢٠٢٠ - ١٠:٣٣
پاکەیجی یارمەتی دەدرێتە سێ ملیۆن بنەماڵەی ئێرانی

بە فەرمانی سەرۆک کۆمار سێ پاکێجی یارمەتی دەدرێتە چینی هەژار کە ئیش و کاریان لە سەروبەندی ساڵی نوێ بە هۆی نەخۆشی کۆرۆنا خەساری بەرکەوتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرۆک کۆمار پاش وەرگرتنی ڕاپۆرتی کارگرووپی بەڕێوەبەرایەتی کاریگەری ئابووری بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر چینی هەژار و کەم داهات و خاوەن ئیش و کارگەلێک کە بە هۆی بڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشییە خەساریان بەرکەوتووە، فەرمانی دا سێ پاکێجی پاڵپشتی بدرێتە چینی کەم داهات کە کارەکانیان لە سەروبەندی ساڵی نوێ، بە هۆی نەخۆشی کۆرۆناوە خەساری جیدی بەرکەوتووە.

وادیارە سێ ملیۆن بنەماڵەی ئێرانی ئەو پاکێجە پاڵپشتییە وەربگرن.

بە پێی فەرمانی حەسەن ڕۆحانی بۆ ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە و وەزارەتی کار و خۆشگوزەرانی، یەکەم پاکێجی پاڵپشتی تا پێش کۆتایی ڕەشەممە بدرێتە ئەو کەسانەی کە ئەو گەڵاڵە دەیانگرێتەوە تا بە یارمەتی بانکی زانیاری ئێرانییەکان ناسراوەتەوە و یان ناویان نووسراوە.

دابین کردنی بودجەی ئەو گەڵاڵە کە لە ئەستۆی ڕێکخراوەی بەرنامە و بودجەیە، ئەرکیەتی کە دوو پاکێجی تریش لە ساڵی داهاتوو بداتە ئەو بنەماڵەگەلە.

..............
340