بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مامۆستا ئەمین ڕاستی لە کۆبوونەوەی شۆڕای باڵای فەتوای ئەهلی سوننەی کوردستان بە بەشداریی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان و تاقمێک لە بەرپرسانی پارێزگا لە شاری سنە، ڕایگەیاند: پاراستنی گیانی مرۆڤ لە گرینگترینی پرسەکانە و ئیسلام بەردەوام جەختی لێ کردووە و بە پێی فێقهی سوننە و شیعە بۆ پاراستنی تەندروستی کۆمەڵگا، ڕاگرتنی هەندێک لە فەرزەکان پێویستە.
مامۆستا ڕاستی بە ئاماژە بەوەی کە دەتوانین هەندێک لە فەرزەکان بە پێی زەروورەت و بۆ پاراستنی تەندروستی بە جێ بێڵین، ڕاشیگەیاند: عەقڵی تەواو لە لەشی تەندروستدایە و ئەوڕۆ بە پێی عەقڵ و ژیری پێویستە بۆ پاراستنی کۆمەڵگا و پێشگری لە پەرەسەندنی نەخۆشیی کرۆنا هەندێک لە واجبەکانی وەک نوێژی هەینی و جەماعەت بەڕێوە نەبەین.
پێشنوێژی هەینی کاتی سنە ئاماژەی بەوەش دا: ئێمە وەک کۆمەڵەی ڕۆحانی و مەلایان دەبێ بە دەرکردنی فەتوا پێشگری بکلەین لە زیانگەیشتن بە کۆمەڵگای ئیسلامی.
..............
340