١ ئازار ٢٠٢٠ - ٠٧:٥٣
 پەرلەمانتارێکی سووریا: تەرمی سەربازانی تورکیا لە خاکی سووریا دەچێتە دەرەوە

پەرلەمانتارێکی سووری، لە کاردانەوە بە هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر وڵاتەکەی، سەربازانی تورکیای ناو خاکی سووریای بە دوژمنی دەستدرێژکار وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فارێس شەهابی پەرلەمانتاری سەربەخۆی سووریا لە پەیامێکی تویتەری وێرای کاردانەوە بە هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی، نووسی: هەر سەربازێکی تورکیا لە سووریا بە دوژمن دێتە ئەژمار.

شەهابی لە درێژەدا جەختی کرد: هەر سەربازێکی تورکیا لە سووریا ئامانجێکی ڕەواتە بۆ هێزی چەکداری سووریا و ئەگەر حکوومەتی جەنایەتکاری ئەردۆغان درێژە بە گەمژەیی هەمبەر بە سووریا بدات، سەربازانیان بە تابووتەوە دەنێرینەوە وڵاتەکەیان.

جەختیشی کرد: واباشە تورکەکان لە پێناو وەستاندنی هەڵمەتەکانی رێبەری سەرشێتیان هەوڵ بدەن، دەنا دۆخەکە لەوەش ئاڵۆزتر دەبێت.

.............
340