١٩ شوبات ٢٠٢٠ - ٠٩:٥٦
سناتۆرێکی ئەمریکی بە نهێنی لە گەڵ زەریف کۆبووەوە

وەفدێکی فەڕەنسی لە مۆنیخ ئیدعای کرد کە کریس مۆرفی سناتۆری دیموکراتی ئەمریکی لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە نهێنی دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ماڵپەڕی فێدراڵیست لە زمانی وەفدی فەڕەنسی لە مۆنیخ ئیدعای کرد کریس مۆرفی سناتۆری دیموکراتی ویلایەتی کێنتێکتی و ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی سنای ئەمریکا لە پەراویزی کۆنفڕانسی ئەمنی مۆنیخ لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە نهێنی دیداری کرد.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە،مۆرفی ئەو کارەی لە پێناو لاوازکردنی دەوڵەتی ترامپ ئەنجام داوە. بەلام تا ئێستا نووسینگەی ئەو سناتۆرە خۆی بواردووە لە وەڵامدانەوە لەوبارەیەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هاوکات بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو وەزارەتە هیچ زانیارییەکی لەبارەی دیادری مۆرفی و بەرپرسانی ئێرانی نییە.

مۆرفی لە ڕەخنەگرانی توندی ترامپ و سیاسەتەکانی واشنتۆنە و لە مانگی فێڤرییەی ساڵی ٢٠١٧، مایک فێلین ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی دەوڵەتی ترامپی بە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ هاوتای ڕووسی خۆی تۆمەتبار کردبوو و هاوکات لایەنگرانی دیدار و پەیوەندیی جان کری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە گەڵ هاوتای ئێرانیی بووە.

ئەو هەواڵە لە کاتێکدا ڕاگەیێندراوە کە هەم کریس مۆرفی و هەم محەمەد جەواد زەریف لە میانەی کۆبوونەوەیەک لەبارەی رۆژهەلاتی ناڤین، بە توندی ڕەخنەیان لە سیاسەتەکانی ئەمریکا گرتبوو.

..........
340