٥ شوبات ٢٠٢٠ - ١٠:٠٨
دیدارو وتووێژی ساڵح لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سەرکردایەتیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا

سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سەرکردایەتیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ژنراڵ «کۆنت مەک کێنزی» لە بەغدا دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سەرکردایەتیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ژنراڵ «کۆنت مەک کێنزی» دیدارو وتووێژی کرد.

نووسینگەی بەرھەم ساڵح بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: لە دیدارەکەدا سەبارەت بە ھاواھەنگیی ھەنگاوەکان لە ئاراستەی خەباتی دژی تیرۆریزم و بڕیاردان سەبارەت بە کشانەوەی ھێزی بیانی لە عێراق باس و وتووێژ کراوە.

بەرھەم ساڵح ھەر لەو دیدارەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە عێراق نابێتە گۆڕەپانێک بۆ پێکدادان و ململانێی نێونەتەوەیی و ناوچەیی، جەختیشی کرد کە ئەم وڵاتە بە دووی پەرە پێ دانی پەیوەندییە باشەکانیەتی لەگەڵ ھەمووان داو قەت حەز بە تێوەگلان بە پێکدادانی پەراوێزانەوە ناکات.

سەرۆک کۆماری عێراق لەدیدارەکەدا وتووشیەتی: ھەر بەوجۆرەی کە پەرلەمان بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە خاکی عێراقی داوە، جەخت لە ڕێزنان و بەھێزکردنی سەروەری و بڕیاری نیشتیمانی و سەربەخۆییش دەکاتەوە.

ژنراڵ «کۆنت مەک کێنزی» سەرۆکی ئەرکانی سەرکردایەتیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا  لەو سەردانەی دا وێڕای چاوپێکەوتنی بەرپرسانی باڵای عێراق لە بەغدا، چاوی بە لەشکریانی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانیی عەینولئەسەدیش کەوتووە.

..........
340