٤ شوبات ٢٠٢٠ - ١٠:١٩
پێشگری بە هاتنی بەرهەمی ئیسراییلی بۆ نێو بازاڕەانی فەلەستین

دەزگەی خۆ بەڕێوەبەری فەلەستین هاوردە کرانی چەن بەرهەمی سازکراو لە ئیسراییل بۆ نێو بازاڕەکانی فەلەستینی قەدەغە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "ئیبراهیم مەلحەم" وتەبێژی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وتی: لە کاردانەوە بە بڕیاری ئەمدواییەی وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە قەدەغەی هاتنی بەرهەمی کشت و کاڵی فەلەستین بۆ نێو ئیسراییل، هاوردە کرانی چەن بەرهەمێکی ئیسراییلی بۆ نێو بازاڕەکانی فەلەستینی قەدەغە کردووە.

ئەو بڕیارەی ڕژێمی زایۆنی لەمەڕ پێشگری بە هاتنی بەرهەمەکانی کشت و کاڵی فەلەستینییەکان بۆ نێو بازاڕەکانی ئیسراییل، بە مەبەستی توندتر کردنی گەمارۆی سەر فەلەستین و زەبری زیاتر دان لە ڕەوشی ئابووریی فەلەستینییەکان دراوە.

.........
340