٤ شوبات ٢٠٢٠ - ٠٩:٥٧
زەریف و بۆرل لەبارەی بەرجام لەگەڵ یەکتر وتووێژیان کرد

وەزیری کاروباری دەرەوە و هاوئاهەنگ کاری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە بارەی مژارە جۆرەبەجۆرەکانی دوولایەنە ، بەرجام وهەروەها گرینگترین گوڕانکاریەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی وتووێژیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "جوسب بۆرل" هاوئاهەنگ کاری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا، پاشنێوەڕووی ئەمڕۆ لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف " وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار ووتووێژی کرد/.

دوولایەن لەم دیدارەدا لە بارەی مژاری جۆربەجۆری دوولایەنە لەگەڵ یەکێتی ئوروپا ، بەرجام وهەروەها گرینگترین گوڕانکاریەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی  بیر وڕایان گوڕیەوە. بارودۆخ لە ناوچەی کەنداوی فارس وپێویستی کەم کرانی ئاڵوزیەکانی ناوچەیی ، گەڵاڵەی بە ناو سەودای سەدە وشوێنهاتە مەترسیدارەکانی بۆ ناوچە وجیهان ، ئینستێکس ، بەرجام ، گوڕانکاریەکان لە عێراق، سووریا ویەمەن  لە گرینگرتین تەوەرەکانی دوو خول وتووێژی نێوان زەریف وجوسپ بورل بوو.

هاوئاهەنگ کاری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا کە بۆ یەکەمین جار لە پلەی نوێی دا لە سەرووی شاندێک سەفەری کردووە بۆ ئێران ، سەرەڕای دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ زەریف ، لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی وعەلی لاریجانی یش دیدار دەکات.

..........
340