بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، محەمەد تۆفیق عەللاوى، کاندیدى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى نوێى حکومەتى عێراق، رایگەیاند: حکومەتێکى دادپەروەر و دور لە پشکپشکێنە پێک دەهێنین و پابەند دەبین بە هێنانەدى داواکارى و خواستى خۆپیشاندەران.
وتیشى:" حکومەتى نوێ دەبێت رۆڵێکى بێلایەن لە کێشە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان ببینێت و رێگە نادەین عێراق ببێتە مەیدانى یەکلایکردنەوەى ئەو کێشانە".عەللاوى، بەڵێنیدا، حکومەتى نوێ دژى گەندەڵى بوەستێتەوە و ئەوانەى لە رابردو دەستیان هەبوە لە گەندەڵى بدرێن بە دادگا.
کاندیدى راسپێردراو بۆ سەرۆک وەزیرانى نوێى عێراق، باسى لەوەکرد، هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن حکومەتێکى دامەزراوەیى پێک بهێنن و چەک تەنها لاى دەوڵەت بێت و رێگە نادەن بۆ سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران و ململانێ ناوخۆییەکان بەکار بێت.
گۆڕهپانی خۆپیشاندانهکانی عێراق کاندیدکردنی عهلاوی رهتدهکهنهوه و رایدهگهیهنن: خۆپیشاندانیان دژی نادادی و گهندهڵی و تیرۆر کردوه نهک گۆڕینی کهسێک به کهسێکی دیکه.
خۆپیشاندەرانی عێراق، بەیاننامەی ناڕهزایهتیان دژی کاندیدکردنی محهمهد توفیق عهلاوی، بۆ پۆستی سهرۆکوهزیران بڵاوکردهوه، دواى ئەوەی لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراقەوە راسپێدرا، بۆ پێکهێنانی کابینهی نوێی حکومهتی عێراق.له لایی دیکه وه، سەدر و عامری، وەک خاوەنی زۆرترین کورسی پەرلەمان رێککەوتن لەسەر کاندیدکردنی عەلاوی بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی نوێی عێراق.
ئاژانسی سپوتنیکی سه ر زاری سەرچاوەیەکی باڵای سیاسییەوە بڵاوی کردەوە؛ موقتەدا سەدر سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیرون و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح وەک دو فراکسیۆن کە زۆرترین کورسییان هەیە لە پەرلەمانی عێراق، رێککەوتون لەسەر کاندیدکردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
............
340