بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەو راگەیەندراوەدا، جنین هینس نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق رایگەیاندوە:" پشتیوانی راسپاردنی محەمەد تەوفیق عەلاوی دەکەین بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئێراق و دەست بەجێ و پێش هەموو شتێک رێگهی چاکسازی جەوهەری و گەورە بگرێتە بەر و بەدوادا چوون بۆ داواکاریەکانی خەڵک بکات و هەوڵی جێبەجێ کردنیان بدات".
هەروەها رونیش کراوەتەوە:" ئێراق پێویستی بە هەنگاوی بەرەو پێشەوەچوونە، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ئەرکێکی گرنگ و قورسی لەپێشدایە، پێویستە پەرلەمان پەسەندی بکات، تاکو بتوانێت هەنگاوی هەنوکە و گرنگ بۆ جێبەجێ کردنی چاکسازی و دابین کردنی داخوازەکانی خەڵک هەڵگرێ و دادپەروەری و یەکسانی بەدی بهێنێت".
تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق جەختیشی کرد:" ئەو رێگەی لەپێشیدایە سەختە، پێویستی بەپشتیوانی هەموو لایەکە، بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەت بەخەڵکی ئێراق بکات و بەڵێنەکانی بەجێ بێنێ."
............
340