بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادە بوون لە سەر گڵکۆی شەھیدانی پایەبەرز ئایەتوڵڵا بەھەشتی، ڕەجایی، باھونەر و شەھیدانی کارەساتی حەوتەمی پوشپەڕ داوای بەرز بوونەوەی پلەی ئەو بەڕێزانەی کرد لە لای پەروەردگاری تاقانە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پاشان سەردانی گوڵزاری شەھیدانی کردو وێڕای ناردنی درودو سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی خەباتکارانی ڕێبازی خودایی و بەرگریکاران و سەربەرزی و دەستەڵاتی ئێرانی ئیسلامی، بۆ بەردەوام کرانی جوڵانەوەی پڕلەشانازیی گەلی ئێران دۆعای کرد.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ی ڕێبەندان ڕێککەوت لەگەڵ یەکەمی فڤریەی ٢٠٢٠ی زایینی دەستپێکی دەیەی پیرۆزی فەجری شۆڕشی ئیسلامییە لە ئێراندا.
...........
340