بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رۆژی هەینی لە پرێس کۆنفڕانسێکدا گوتی ، هاوپەیمانیی سعودی بۆ ئەوەی کە لە کورت ترین رێگەی مومکین بگاتە سەنعای پێتەختی یەمەن ، لە چەند مانگ پێشترەوە خۆی بۆ ئەم پەلامارە ئامادە کردبوو .
سەریع گوتیشی ، هاوپەیمانیی سعودی بۆ ئەوەی کە لەم هێرشەدا سەرکەوێ ، 17 لەشکەر و ژمارێک گوردانی لە گەڵ کەلوپەلی سەربازیی بۆ ناوچەکە ناردبوو .
ناوبراو جەختیشی کردەوە ، هاوپەیمانیی سعودی بۆ ئەوەی کە هێزەکانی لەسەر زەوی پێشڕەوی بکەن ، لە ئاسمانەوە پشتیوانیی کردن بەڵام لە ترسی موشەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی یەمەن ناچار بوون فڕۆکە جەنگیەکانیان لە بەرزایی کەمدا راگرن .
بە گوتەی یەحیا سەریع ، بەرگریی ئاسمانیی فاتر رێگەی لە درێژەی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی گرت .
...........
340