بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەباس موسەوی لەسەر توویتەردا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ڤایروسی کرۆنا کارەساتێکی جیهانیە کە هەموو جیهان دەبێ بۆ خاشەبڕکردنی لە گەڵ حکومەت و گەلی چین هاریکاری بکەن نوسی ، دڵنیام چینیەکان بە بەڕێوەبەرایەتی بەهێز و هەستکردن بە بەرپرسایەتی و تێکۆشانێک کە تێیاندا شک دەبەم ، لەم قۆناغە ئەستەمە دەرباز دەبن .
ڤایروسی کرۆنا ساڵی رابردوی زایینی لە شاری ووهانی چین بینرا و ئێستا جیا لە 30 پارێزگەی ئەم وڵاتە ، لانیکەم گەیشتووەتە 20 وڵاتی دیکەش .
ئەم ڤایرووسە تا ئێستا بووەتە هۆی مردنی زیاتر لە 210 کەس و لانیکەم 8 هەزار کەس لە جیهاندا تووشی بوون .
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەمبارەوە رەوشی نائاسایی راگەیاندووە .
...........
340