(ABNA24.com) بە پێی ڕاپۆرتی کەنالی ئەلعالەم؛ سوپای سووریا لە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە بنکە و مەتەرێزەکانی تیرۆریستانی لە ناوچەکانی دەڤەری باشووریی "حەڵەب" تیا بردووە و ئەوانی ناچار بە پاشەکشە کرد.
لە پەلاماری سوپای سووریا هەروەها هەژمارێک لە تیرۆریستانیش کوژرا و وبریندار بوون.
سوپای سووریا شارۆچکەی "معصران" و گوندی "الصوامع" هەڵکەوتوو لە دەڤەری شاری "ئیدلیب" لە باکووری ڕۆژاوای سووریایشی لە ژێر چنگی تیرۆریستان دەرهێناوە.
سوپای سووریا لە هەینی ڕابردووە ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنی ناوچەگەلێک لە باشووری ڕۆژژهەڵاتی ئیدلیب و دەڤەری حەلەبی دەست پێ کردووە.
پارێزگای ئیدلیب دوایین بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریایە کە بە ڕزگار کرانی ئەم پارێزگایە و چەن ناوچەیەکی ڕۆژاوای حەلەب و ڕۆژهەڵاتی لازقیە، تیرۆریزم بە تەواوەتی لەم وڵاتە بنەبڕ دەکرێ.
/129
٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ٠٨:٠٦
News ID: 1006101
سوپای سووریا ناوچەی "جرف الصخر" لە دەڤەری باشووری پارێزگای "حەلەب" هەڵکەوتوو لە باکووری ئەم وڵاتەی لە ژێر دەستی تیرۆریستان ڕزگار کرد.