بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە لاپەڕەی شەخسی خۆیدا لە تویتەر نووسی: باشتر وایە "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا قسە وبڕیاردانەکانی لە سیاسەتی دەرەوەییدا لە سەر بنەمای راستییەکان دانێت نە بە پێی سەردێڕی هەواڵەکانی "فۆکس نیوز و یان وەرگێڕە فارسییەکانی.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە پەیوەست کردنی وێنەیەک لە بەشێک لە وتووێژی ئەمدواییەی لەگەڵ هەفتەنامەی شپیگێل کە لە دەقی ئینگلیزییەکەی بڵاو بوویەوە، وتیشی کە ترەمپ بۆ ئەوەی باشتر ئاگادار ببێتەوە بزانێ چ باسە، دەتوانێ هەموو وتووێژەکە بە زمانی ئینگلزی بخوێنێتەوە.
"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەر لە بەیانی یەکشەممە لە لاپەڕەی شەخسی خۆیدا لە تویتەر بە ئاماژە بە وتووێژی نێوان زەریف و هەفتەنامەی شپیگێل بانگەشەی کرد وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێ بە مەرجی هەڵگیرانی بایکۆتەکان ، تاران لەگەڵ ئەمریکا دانوستان دەکات.
............
340