بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - " محەممەد جەواد زەریف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری خانەی میلەت ، بە راگەیاندنی ئەمە کە تاران لە ڕێباری مافەوانی، بڕیاری ئەم دواییەی وڵاتانی ئوروپایی لەمەڕ چالاک کردنی میکانێزمی چارەسەر کردنی ناکۆکی پێوشوێن دەگرێت ، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران باسی ڕەوشی چارەسەرکردنی ناکۆکی بە شێوەی ڕەسمی دوای چوونە دەر لە ئەمریکا لە بەرجام دەستپێکرد.
زەریف وتی: ئێران سێ نامە لە دە ی مای ، ٢٦ی ئۆت ونوامبەری ساڵی ٢٠١٨ یش بە فدریکا موگرینی بەرپرسی کاتیی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا نووسیی وتیدا بە شێوەی ڕەسمی ڕایگەیاند کە ڕەوشی چارەسەر کردنی ناکۆکیەکان دەسپێکردووە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران دوای نامەی مانگی نڤوامبەر ، حەوت مانگ بە یەکیەتی ئوروپا دەرفەتی دا ولەمانگی مای ٢٠١٩ کەم کرانی وادە وبەڵێنەکانی بەرجامی دەسپێکرد کە بە گشتییی دوومانگ دوای ئەوە ، بەرهەمی کردەیی هەبوو.
زەریف بە راگەیاندنی ئەمەکە ئێران پێنج هەنگاو لە پێناوی کەم کرانی وادە وبەڵینەکانی بەرجام هەڵگرتووە وبڕیارنیە هەنگاوی تر بۆ کەم کرانی وادە وبەڵینەکان هەڵگرێت ، وتی: ئەگەر بێتۆ ئوروپاییەکان بگەڕێنەوە سەر وادەو بەڵێنەکانیان ئێرانیش کەم کرانی وادە وبەڵێنەکانی خۆی ڕادەگرێت بەڵام ئەگەر ئوروپاییەکان بەم ڕێکارەیان واتە یاریەکانی سیاسی درێژە بدەن ، کۆماری ئیسلامی ئیمکاناتی جۆربەجۆری هەیە کە دەتوانێ لە دەستوری کار دایبێت.
ئاڵمان ، بەریتانیا وفەرانسە دوای چوونە دەری نایاسایی ئەمریکا لە بەرجام، هەشتی مای ٢٠١٨ وادەیان دابوو بە دەستەبەر کردنی بەرژەوەندی ئابووری ئێران ، ئەم ڕێککەوتنە بپارێزن ، بەڵام هەتا ئێتساکە هیچ سەرکەوتنێک لەو کردەوانەی کە بەڵێنیان لە سەر دابوو بۆ پاڕاستنی ئەم ڕێککەوتنە ئەنجامی بدەن ، بەدەس نەهێناوە.
ئاڵمان ، ئینگلیز وفەرانسە تروئیکای ئوروپایی سێ شەممەی ڕابردوو ١٤ی ژانێڤەریش بە بڵاوکردنەوەی بەیان نامەیەک لە بروکسێل میکانیسمی چارەسەر کردنی ناکۆکیەکان لە بەرجامیان چالاک کرد.
.........
340