١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ١٠:٥٠
حەوت کوژراو و بریندار لە ئەنجامی پەلاماری بەهاوەنی داعش بۆسەر باکوری بەغدا

ترۆریستانی داعش شەوی ڕابردوو(سێ شەممە) باکوری شاری بەغدای پایتەختی عێراقیان بەهاوەن پێکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەو پەلامارانەدا لانیکەم حەوت شارومەندی عێراقی کوژران و بریندار بوون.

سەرباری شکست هێنانی گرووپی ترۆریستیی داعش لە عێراق، هێشتا ژمارێک لەئەندامانی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ئامادەن و بەشێوەی پرژ و بڵاو هەوڵی ترۆریستی ئەنجام دەدەن.

میدیا عێراقیەکانیش ڕایانگەیاند، دوو رۆکێت گیراوەتە پێگەی سەربازیی "ئەلتاجی" کە شوێنی جێگیربوونی ژمارێک لە هێزە ترۆریستیەکانی ئەمریکا لە عێراقە.

لەو پەلامارە رۆکێتیەدا، دەروازەی پێگەی سەربازیی ئەلتاجی کراوەتە ئامانج. بەپێی ڕاگەیاندنی میدیا عێراقییەکان، ئەو پەلامارە رۆکێتیە هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

پێنج شەممەی رابردووش مووشەکێک کەوتبووە نزیک پێگەی ئەمریکی ئەلبەلەد لە شەست کیلۆمتریی باکوری بەغدا.

ئەمریکا لەچەند ساڵی ڕابردوودا بەجاران لەو دوو پێگەسەربازییە کەڵکی وەرگرتووە.

..........
340