١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ٠٨:١٠
رێبەری باڵای شۆڕش : هۆکاری رەوشی نەگونجاوی ناوچەکە ، گەندەڵکاری ئەمریکا و هاوڕێکانیەتی

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر و شاندی هاوڕێی جەختی کردەوە : بارودۆخی ناوچەکە زیاتر لە جاران پێویستی بە بەهێز بوونی پێوەندی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و لەژێر کارتێکەری نەکەوتنی بینایەکانە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵا خامنەی, ڕێبەری باڵای  شۆڕشی ئیسلامیی لە دیدار لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر و  شاندی هاوڕێی جەختی کردەوە : دۆخی ئێستای ناوچەکە زیاتر لە ڕابردوو پێویستی بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی ناوچەکە و کاریگەریی وەرنەگرتن لە بیانییەکانە.

ڕێبەری فەرمووی : هەر وا کە سەرۆک کۆماری ئێرانیش زۆر جار وتوویەتی ،  ئێران ئامادەیە هاوکاری نزیکی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا هەبێ.

وتیشی: هۆکاری دۆخی نالەباری ناوچەکە گەندەڵی نانەوەی ئەمریکا و دۆستەکانیەتی  و تەنیا ڕێگای بەرەنگاریی ئەمەش،  هاوکاری ناوخۆییە لە ناوچەکەدا.

ئایەتوڵا خامنەیی بە ئاماژە بەوەی کە پەیوەندییە سیاسییەکانی ئێران و قەتەر  باشە, ڕایگەیاند: پەیوەندی و هاوکاری ئابووری دوو وڵات دەبێ زیاتر پەرە بسێنێت. هەڵبەت هەندێ لا  بەتایبەت ئەوانەی کە لەو سەری جیهانەوە هاتوونەتە ناوچەکە حەز بە تۆکمەکردنی ئەو پەیوەندیانە ناکەن. بەڵام ئەم بابەتە پەیوەندی بەوانەوە نییە ووڵاتان و گەلانی ناوچەکە ئیدی دەستێوەردانەکانی ئەوان قبووڵ ناکەن.

لەم دیدارەدا شێخ تەمیم بن حەمد ئالی سانی جەختی کردە  لە سەر زەروورەتی پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر و ئێران.

..........
340