٢٨ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٧
لە نیجریا داعش ۱۱ مەسیحی سەربڕی

چەکدارانی داعشی لە نیجریا ۱۱ مەسیحیان سەر بڕی و لە پەیامێکدا وتیان ئەمە بە بۆنەی لە دایکبوونی مەسیحە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - رێکخراوەکە ئێوارەی  پێنجشەممە گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوەتەوە، تۆمارەکە ماوەکەی یەک خولەک دەخایەنێت و تێێدا ۱۱ کەس دەردەکەوێت کە چاوەکانیان بەستراوە و لە لایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە گوللـەباران دەکرێن.

دەنگێکیش لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا پەیامێک ئاراستەی کریستیانەکانی جیهان دەکات و دەڵێت "ئەوەش بە بۆنەی جەژنی لەدایکبونی مەسیح-ەوەیە".

ئاماژە بەوەشدەکات "ئەو کارە لە تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی پێشوی رێکخراوەکەدا ئەنجامدەدەن"، کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا لە لایەن  هێزەکانی ئەمریکاوە لە سوریا کوژرا.

لە ماوەی رابردودا، رێکخراوی تێرۆریستی داعش لە ناوچەکانی باکوری نیجریا ، باکوری سووریا و هەندێک ناوچەی عێراق جموجوڵەکانیان زیادیکردوە و بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچانە هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە تا روبەڕویان ببنەوە.

..........
340