AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
پێنجشەممە

١٩ ئەیلوول ٢٠١٩

٩:٠٣:٤٥ ب.ن
976810

لە ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەک لە لیبیا سی و دوو کەس گیانیان لەدەست دا

لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەکی قورئانی لە وڵاتی ئەفریقایی لیبیا، سی قوتابی گیانیان لەدەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نووسینگەی سەرۆک کۆماریی لیبریا بەبڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەکی قورئانی لە گردووپەڕی "مۆنرۆویا"ی پایتەختی ئەو وڵاتە، سی قوتابی ودوو مامۆستا گیانیان لەدەست دا.

سەرۆک کۆماریی لیبریا رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەکی قورئانی لە دەورووبەری مۆنرۆویای پایتەختی ئەو وڵاتە ڕووی دا.

وتەبێژی سەرۆک کۆماریی لیبریا ڕایگەیاند، هێشتا هۆی ئەو ئاگرکەوتنەوە کە سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە ڕووی دا، نادیارەو کەسانێک کە گیانیان لەدەستدا، تەمەنیان لەنێوان دە هەتا بیست ساڵان بوو.

......
340