AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
دووشەممە

١٦ ئەیلوول ٢٠١٩

٩:٥٥:٥٠ ب.ن
975942

دەستپێکرانی هەڵبژاردنەکانیی سەرۆک کۆمارەتی لە تونێس

بە ئامادەبوونی خەڵکی تونیس،لەبەردەم سندووقەکانی دەنگ دان، هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی لەم وڵاتە دەستپێکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مەیادین،خەڵکی تونیس ئەمرۆ یەکشەممە چوونە بەردەم سندووقەکانی دەنگدان تا لە نێوان ٢٦ بەربژار،چارەنووسی سێهەمین هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەم وڵاتە دیاری بکەن.وەزارەتی نێوخۆی تونێس ڕایگەیاند لانیکەم ٧٠ هەزار هێزی ئاسایشتی ئەم وڵاتە بۆ دابینی ئاسایشتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئامادەن. لە حەشیمەتی ١١ ملوێن و ٥٣٠ هەزارکەسی تونێس، نزیک حەوت ملوین و ٥٠٠ هەزار کەس خاوەن مەرجن بۆ دەنگدان.بە گوێرەی ڕاپۆرتی ستافی باڵای هەڵبژاردنەکانی تونێس، لە سەدا ٦٣ خاوەن مەرجان لە ئافرەتان و لاوان پێکهاتوون.

بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی هەڵبژاردنەکانی تونیس، ئەگەر بەربژارەکان نەتوانن زۆرینەی لە سەدا پەنجای دەنگەکان لە خوولی یەکەم دەستبخەن،خوولی دووهەم لە مەودای دووحەوتە دوای راگەیاندرانیی ئەنجامی ئێجگاری خوولی یەکەم بەڕێوە دەچێت و دوو بەربژارێک کە زۆرترین دەنگییان لە خولی یەکەم دەستخستبوو،جارێکی تر پێکەوە ململانێ دەکەن و کەسێک کە لە خوولی دووهەم،خاوەنی زۆرترین دەنگ بێت وەکوو سەرۆک کۆماری هەڵدەبژێردرێت.

......
340