AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
چوارشەممە

١١ ئەیلوول ٢٠١٩

٩:٢٠:٠٠ ب.ن
974785

شەهیدبوونی دوانزە زیارەتکاری نیجریایی لە رۆژی عاشواردا

هێزە ئاسایشییەکانی نیجریە رۆژی سێ شەممە بەهێرش بۆسەر تازیەدارانی حوسێنی(ع) لەو وڵاتە لانیکەم ١٢ کەسیان لە رۆژی عاشورادا شەهید کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریە دوێشەو(سێ شەممە) رایگەیاند؛ هێزە ئاسایشییەکانی ئەو وڵاتە لەناوچە جیاجیاکانی نیجریە تەقەیان لە تازیەداران کرد.

بەپێی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریە، لەو تەقەو دەسڕێژانەدا لانیکەم دوانزە تازیەداری حوسێنی(ع) شەهید و دەیان کەسیش بریندار بوون.

پەلاماری هێزە ئاسایشییەکانی نیجریە بۆسەر لێژنەدو دەستەکانی تازیەداریی و موسڵمانانی ئەو وڵاتە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا ، شەهادەتی بەسەدان کەسی لێکەوتووەتەوە.

هەروەها لەچەند مانگی ڕابردوودا دەس و پێوەندییەکانی حکومەتی نیجریە بەجاران لەدژ ناڕازییان بەگیرانی "شێخ ئیبراهیم زەکزاکی" ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامیی ئەو وڵاتە، کردەی توندوتیژانەیان ئەنجام داوە.

شێخ ئیبراهیم زەکزاکی و هاوسەرەکەی١٣ی دیسەمبەری٢٠١٥ لە ئەنجامی هێرشی سەربازانی نیجریایی بۆسەر حوسێنییەیەک لەشاری زاریا قۆڵبەست کران.

هێزەکانی سوپای نیجریە لەرۆژی قۆڵبەست کردنی شێخ زەکزاکی، بە تەقەکردن لە ئامادەبووانی بەردەم حوسێنیەو ماڵی ناوبراو، بەسەدان کەس لەوان سێ کوڕی شێخ زەکزاکیان شەهید کرد.

.......
340