AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
یەکشەممە

٨ ئەیلوول ٢٠١٩

٧:٥٤:٤٦ ب.ن
974275

دەسپێکرانەوەی تێکەڵچوون لە باشووری پێتەختی لیبیا

تێکەڵچوونەکان لە نێوان هێزەکانی سوپای نیشتمانی لیبیا ، وهێزەکانی دەوڵەتی وێفاقی نیشتمانی، لە باشووری ترابلۆسی پێتەختی ئەم وڵاتە دەسپێکرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی، مۆستەفا ئەلمەجیعی وتەبێژی ناوەندی زانیاری گەیاندنی هەڵمەتی : برکان ئەلغ‌‌زف" سەربە دەوڵەتی وێفاقی نیشتمانی وتی کە تێکەڵچوونی هێزەکانی سوپای نیشتمانی سەربە خەلیفە حەفتەر وهێزەکانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی ئەمڕۆ شەممە دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژئارامش ،لە مێحوەرەکانی باشووری ترابلۆس دەسپێکرایەوە.

ئەلمەجیحی وتی: ئەم تێکەڵچوونانە دوای ئەوە دەسپێکرا کە ژووری هەڵمەتی " برکان ئەلغزب" بە هەموو هێزەکانیی، فەرمانی پێشڕەوی دا وئێستاکە هێزەکانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی  خەرێکی پێشڕەوی لە هەموو مێحوەرکانن. ناهێوریەکان لە لیبیا ، لە چوارەمی ئاوریلی ٢٠١٩ بە پەلاماری هێزەکانی خەلیفە حەفتەر بەناوی سوپای نیشتمانی بۆ دەوروبەری ترابلۆس ی پێتەستی ئەم وڵاتە بۆ داگیر کردنی ئەم شارە تەشەنای سەندووە.

.......
340