بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئاسو شەیتدپرێس " ئێمرسون منانگاوا سەرۆک کۆماری زیمبابوە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ڕابرت موگابە سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە کۆچی دوایی کرد . سەرۆک کۆماری زیمبابوە وتی : ڕۆڵی موگابە لە مێژووی زیمبابوە و بەژی ئەفریقا لە بیر ناکەین . ڕابرت گابریل کاریگامومبە موگابە " 21 فێڤریەی 1924 لە بنەماڵیەکی کاتولیک لە ناوچەی " کوتاما میشن " لە باکووری ڕوژئاوای " هەرارە "ی پێتەختی زیمبابوە لە دایک بوو .
موگابە لە ساڵی 1987 تا 2017 بوو بە سەرۆک کۆماری زیمبابوە و بەرلەوەش لە ساڵەکانی 1980 تا 1987 سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بوو . ڕابرت موگابە کە لە کاتی سەربەخۆیی زیمبابوە لە ساڵی 1980 بۆ ماوەی زیاتر لە 37 ساڵ کاروباری ئەو وڵاتەی لە دەست دا بوو 21 نومبری 2017 دوای دەسوەردانی ئەرتەش لەئاستی سیاسی و نەیاریەتی ئاشکرای پارتی دەسەڵاتدار لە گەڵ درێژەی سەرۆک کۆماریەتی ناوبراو ناچار بە واز هێنان لە پۆستەکەی بوو .
.......
|340